مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی
عەبداڵ عەبدی، بەڕێوەبەری كارگێری نە خۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ساڵی رابردوو لە قەزای مێرگەسۆر 50 حاڵەتی لە دایكبوون هەبووە، 40 حاڵەتیان بە رێگەی سروشتی بووە و 10 حاڵەتیش بە نەشتەرگەری بووە”.
بەڕێوەبەری كارگێری نە خۆشخانە گشتی مێرگەسۆر، ئاماژەی بەوەشدا:” لەو منداڵانەی كە ساڵی رابردوو لە قەزای مێرگەسۆر لەدایكبوون 27 رەگەزی نێر بوون و 23 لە رەگەزی مێ بوونە”.