زاری كرمانجی – سۆران:
لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو، كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دروست كردووە .
غەفار خدر لە پێشانگەی دونیا بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ماوەیەكە لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار، بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل وەستاوە و رۆژی وا هەیە هیچ ئۆتۆمبێلێك ناهێتە فرۆشتن .
غەفار خدر، دووپاتی كردەوە، بەر لەوەی نرخی دۆلار بەم شێوەیە بەرز ببێتەوە، رۆژانە تەنها لە پێشانگەكەمان نزیكەی 10 ئۆتۆمبێل كڕین و فرۆشتیان پێوە دەكرا، ئەمە جیا لە پێشەنگەكانی دیكە، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە گرێبەستێك یا دوو گرێبەستی كڕین و فرۆشتن دەكەین، رۆژی واش هەیە هیچ ئۆتۆمبێلێك كڕین و فرۆشتنیان پێوە ناكرێت.
شایەنی باسە، ئێستا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە زیاتر لە 160 هەزار دینارە، بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار، بازاڕی كرێن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی وەستاندووە .