له چوارچێوهی بەشداریکردن لە 53ـهمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرزدا، ئاماژهی بهوه كردووه: حکوومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا، سهرۆكی حكوومهت رایگهیان کێشەی درێژخایەنی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا لە رێگەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازەوە چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهبارهی كێشهكانی هەولێر و بەغدا ئەوەی خستەڕوو، کێشەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا زیادیان کرد، کاتێک لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق سێکتەری نەوت و غازی هەرێمی بە نادەستووری ناساند.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، ئەوەی لەسەری رێک کەوتوون لەگەڵ بەغدا، وەستاندنی هەموو فشارەکانە لەسەر حکوومەتی هەرێمی كوردستان، تاوەکوو یاسایی نەوت و غاز پەسند دەکرێت.
هەرچی پەیوەستە بە رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای نەوت و غاز، سەرۆکی حکوومەت بە رۆیتەرزی رایگەیاندووە، پێویستە لەچەند مانگێکدا رێککەوتنەکە ئەنجامبدرێت، شەش مانگی بۆ دیاری کراوە.
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێم کاردەکەن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم بە تەواوی پابەندە بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان و ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکان لای حکوومەتی هەرێمی كوردستانه.
لهبارهی بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان تیشیکی خستەسەر ئەوەی، رێكکەوتن لەسەر بودجە لەگەڵ عێراق یارمەتی هەرێم دەدات دواکەوتنی پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربکات.