پشتیوان کەریم – سۆران:
ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئیدارەی سۆران و بەراورد بە دوێنێ هیچ گۆرانکاریەکی بە خۆیەوە نەبینیوە، بە جۆرێك هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار 910 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەراورد بە دوێنێش مسقاڵێکانی زۆر بە جێگیری ماونەتەوە هیچ گۆڕنکاریەکی بەسەردا نە هاتووە.”
نرخی عەیارەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 489هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 448 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 427 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 367 هەزار دینارە