هشیار شكاك خورشید
ئەندامێكی فڕاكسیۆنی یەكێتی پەرلەمانی كوردستان بە ناوی كاروان گەزنەی، دەلێت، ئەگەر دژە تیروری یەكێتی نەبوایە ئێستا لە جیاتی ئومێد خۆشناو ئەبوبەكر بەغدادی پارێزگاری ھەولێر دەبوو، ئەی سلێمانی و كەركوك كە ئێوە رزگارتان كرد ئێستا لە دەستی كێدایە و كێ بەڕێوەی دەبات؟
ئەگەر خۆت و حزبەكەت قەڵغانی پاراستنی هەولێر بان، ئێستا وەك سلێمانی و كەركوك دەبووە جێگای حەسەن پلایس و راكان جبوری و حەشد و وەحش نەك سەركردایەتی كورد، ئەو هێزەی تۆ باسی دەكەی بە فەرمان سەرووی تۆ ببووە رێنیشاندەر و رێگا خۆشكەری ئاغاكانتان بۆ چوونە ناو شاری كەركوك، هەر ئەو هێزەش بوون پلانی كۆشتنی كوسرەت رەسۆلیان دانا تاوەكو لەناوی ببەن. دواتر بڵێن، لە بەرەكانی جەنگ شەهید كراوە و بیكەنە شانازی خۆتان و بگەن بە مەرامە شەخسییەكان، بەڵام ئەو پلانەتان بۆتان نەچووە سەر چونكە پاسەوانەكانی كوسرەت رەسۆل بە پلانی ئەو هێزەتان زانی رووبەرووی بوونەوە و لە ئەنجامیشدا هەندێكیان شەهید كران.
ئەگەر بە حەز و ئارەزووی بۆگەنی ئێوە با، ئێستا دەبوو لە هەولێر بۆ هەر بۆنە و مناسبەیەك ئیزنمان لە حەشد و پەكەكە و ئێران وەرگرتبا بۆ ئەوەی پێنج خۆلەك رێگەمان بدەن ئالای كوردستان بەرزبكەینەوە بەلام ھەولێر لە هەموو كات و بارۆدوخێك خاوەن و پارێزگاری خۆی هەبووە ئەگەر نا ئێستا وەك سلێمانی كەس تێدا ئارام نەدەبوو و خاوەنی شەقامێكی سەد مەتریش نەدەبوون .
تۆ و حیزبەكەت لە جیاتی ئەوەی ئێستا بێ دەنگیتان هەڵبژارد با، لە تاو ئەو تاوان و خراپەكاریانەی كە دەرحەق بە خەلكی سلێمانی و نیشتیمان كردووتانە، كەچی بە داخەوە كەس و لایەنێك كە شەرم و ئابڕووی نەما ئیدی هەر چی بكات لای ئەوان بڤە نییە”.