زاری كرمانجی –رۆژی سێشه‌ممه (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس له سویسرا له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشەممە 17-1-2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە داڤۆس له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو ، دۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کرا.