زاری كرمانجی – هەولێر:
دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە پەکەکە دەستگیر دەکات کە چاودێریی ئۆتۆمبێلە سەربازیی و کەسایەتییە ئاینیی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و هاوکات پلانیان هەبووە تەقینەوە لە کەمپەکانی (شاریا، بێرسڤێ، کەبەرتوو و شێخان) لە پارێزگای دهۆک ئەنجام بدەن کە لە پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش خوشک و برا ئێزیدییەکانی سنووری قەزای شنگالی تێدا نیشتەجێیە و بەهۆی ناسەقامگیریی ئاسایش و خۆسەپێنی گرووپە لەیاسا بەدەرەکان و پەکەکە لە شنگال نەگەڕاونەتەوە زێدی ڕەسەنی خۆیان.