نازم شێخانی
بێگومان کاتێک باسی پارتە سیاسییە هاوچەرخەکان دەکەیت ، بە یەکێک لە گرنگترین میکانیزمەکان ئەژماری دەکەیت کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کارکردن و داینامیکی سیستەمی سیاسی هەیە، پارتی سیاسی گەرەنتی سەقامگیری و بەردەوامی دەدات ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دەیگێڕێت لە بوژاندنەوەی ژیانی سیاسی و لە پرۆسەی داڕشتنی هێڵە سیاسەتە گشتییەکانی دەوڵەتدا و بۆتە پێکهاتەیەکی سەرەکی لە سیستەمی دیموکراسی، جا بە شێوەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی بێت و ڕەنگدانەوەی لەسەر کاریگەریی سیستەمی سیاسی و گەشەسەندنی دیموکراسی لە وڵاتدا هەیە، لێرەوە باسی پارتە سیاسیانە دەکەم کە لە دیوەخانێک دەچێت و لادان لە بنەما سەرەکیەکانی حزبایەتی بۆتە کاری هەمیشەیی، زۆر جار پارتە سیاسییەکان ئایدۆلۆژیا و دیدگایەکی دیاریکراو دەگرنەبەر لەوانەیە ببێتە زیان بۆ خاک و وڵاتادا لەلای خۆمان پارتێکی سیاسی وەک یەکێتی بەنموونە، کاتێک سەیری ئەم پارتە دەکەیت وەک حزبێک خۆی نیشان نادات، چونکە پارتی سیاسی سیمایەکی ڕێکخراوەیی پێوە دیارە و خاوەن مەرکزیەتە، بەڵام سەیری حزبێکی وەک یەکێتی دەکەیت ئەوا ئەو هێزە نیە کە گوزارشت لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و خاوەن هەڵوێست و دیدگای سیاسی یەکگرتوو نیە لەم سەردەمەی ئێستادا وەک دیوەخانێکی فرە ئاغا خۆی نمایش دەکات و هەریەکەو لە گۆشە نیگایەک کاری پارتایەتی خۆی ئەنجام دەدات، ڕاستە یەکێتی کۆن لەسەر بنەمایی کۆمەڵێک ئەفکاری دژ بەیەک درووست بوو ، ئەم کۆمەڵە ئەفکارە دژ بەیەکە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەگۆڕەپانی سیاسی کوردستان دروست کرد ، کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ مێژوو دەبێت ڕاستەوخۆ باس لەململانێیە ناشەریفەکانی یەکێتی بکەیت، چونکە بەدرێژایێ مێژوو هێندە خەریکی ململانێی نا تەندروست بووە، هێندە خەریکی پێشکەوتنی خاک و ووڵات نەبووە، یەکێتی بەهەمان فیکرەی قۆناغی شاخ کار دەکات و ئامانجی ڕەش کردنەوە پارتە سیاسەکانە نەک رکابەرێکی تەندروست، قسەیەک لەنێو خەڵکی باوە دەڵێن لەڕابردوودا کاتێک باسی شەڕی برا کوژی دەکرا ڕاستەوخۆ دەیانگوت یەکێتی و کام حزب، بۆیە یەکێتی ئەو حزبە هێندە سەرقاڵی درووست کردنی کێشەی سیاسیەکان بوە و هێندە سەرقاڵی خزمەت کردن نەبوە، ئەمەش وای کردووە زیانی زۆر بەنێو بانگی کوردستان بگەینێت، کاتێک ورد دەبینەوە و سەیر دەکەیت لەبنەڕەتدا یەکێتی وەک پارتێکی مافیا گەری و دوور لەبنەما دیموکراسیەکان کاردەکات، ئەگەرچی وا خۆی نیشان دەدات کەپارتێکە بڕوای بەبنەما دیموکراسیەکان هەیە، بەڵام کاتێک خوێندنەوەی لۆژیکی بۆ ئەم پارتە دەکەیت راستەوخۆ بۆت دەردەکەوێت لەپارتی سیاسی هاوچەرخ ناچێت و ناتوانێت خۆی لەگەڵ کاتەکان بگونجێنێ، بەورد بونەوەمان بۆ کێشەکان ڕوون دەبێتەوە کێشە ئابورییەکان و هەڵکوتانی سەر دام و دەزگای حکومی بەبیانوی چاکسازی و کوژرانی هاوکار جاف باشترین گەواهین، کەواتە یەکێتی هێندەی پەرەی بەدرووست کردنی قەیرانە یەک لەدوا یەکەکان داوە، هێندە خەریکی بوژانەوە و بەرەو پێش چوونی هەرێمی کوردستان نەبووە، لە کۆتایدا نابێ شانزەی ئۆکتۆبەرمان لەیادبچێت کەلاپەڕەیەکی تری ڕەشە لەمێژووی ئەم پارتە سیاسیە لەژیانی سیاسیدا ئەنجامی داوە.