مستەفا دۆلەمەری – زاری کرمانجی
بنکەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لە سنووری ناحیەی گۆڕەتوو، ئاگر لە ماڵی هاوڵاتیەک کەوتەوە، تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن بەر لەوەی تەشەنە بکات.
بەپێی راپۆرتی بنکەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر، هۆکاری رووداوەکە هەواکێشی تەباغ و شۆرتی کارەبا بووە‘ جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.