زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانییان كرد.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە میانەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك كە لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی، باس لە گرفتەكانی بواری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرا”.
هەروەها گفتوگۆكردن سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی زبڵ و خاشاك، تەنكەرینك، كاركردن لەسەر دوایین هەنگاوەكانی ماستەرپلانی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و خاوەندارییەتی موڵكایەتی و زەوییە سندوقییەكان و گرفتەكانی تری زەوی و زار پەیوەیست بە زێدەڕۆیی لە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو”.
گووتیشی: ” وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەسەڵاتی تەواوی داوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئیدارەی سۆران بە مەبەستی خێراتركردنی پرۆسەی چارەسەری كێشەكان، كە لە خزمەت و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت، خستنەڕووی بابەتی موڵكایەتی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خرایە بەرنامەی كارەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ئەم مەبەستەش سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە پێویستە سۆرانێكی نوێ بونیاد بنێین.