سومەیە عەبدولڵا
دەرچووی كۆلێژی یاسا
وەك دەزانین لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ۲٠۲۲ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، دوای بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نرخی كەل و پەلەكان بە گشتیی گۆڕانكارییان بەخۆوە بینی و نرخیان بەرز بووەتەوە لەبەر ئەوەی هەموو ئەو كەل و پەلانەی هاوردە دەكرێن بۆ كوردستان بە دۆلار دەكڕدرێن و مامەڵەی پێ دەكرێت. هەر لەبەر ئەوەش لە كاتی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار هەندێك لە بازرگانان ئەم هەلە دەقۆزنەوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی شتومەك هەندێك لەو كەل و پەلانە بەر لە بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار هاوردە كراون. بەڵام بە دەرفەتی دەزانن نرخ بەرز بكەنەوە.
لە یاسایی سزاكانی عێراقی لە ماددەی ٤٦٦ هەمووار كراو لەبارەی ئەو جۆرە سەرپێچیانە دەڵێت: سزا دەدرێ بە بەندكردن بۆ ماوەیەك لە ساڵێك زیاتر نەبێت و پێبژاردن بەبڕێك لە دووسەد و بیست و پێنج هەزار دینار زیاتر نەبێت، یان بە یەكێك لەم دوو سزایە هەر كەسێك بووبێتە هۆكاری بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی شتوومەك یان پەڕاوە داراییەكان ئامادەكراون بۆ ئاڵوگۆڕكردن ئەویش لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی بە ئەنقەستی ڕووداوە جۆراوجۆرەكان یان هەواڵی نادروست یان دەنگۆی درۆیان بە ئەنجامدانی هەركارێكی تر فێڵ و گزیكاری تێدا بێت یاخود بە شاردنەوەی شتومەكێك لەو شومەكانەی ئامادەكراوە بۆ بەكاربردن.
لێژنەی چاودێری كردنی بازاڕ ڕێنمایی كارگێڕی تایبەت دەردەكەن، لەلایەن قائیمقامەكانەوە داندراون تایبەت بەم بابەتە كە لەكاتی سەرپێچی كردن و بەرزكردنەوەی نرخی كەل و پەلەكان ڕووبە ڕووی سزایی یاسای دەبنەوە ئەو فرۆشیار و بازرگانانەی كە هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا و كەل و پەلەكان سزا دەدرێن لەلایان لێژنەكانی قائیمقامیەت.
بەڵام لەلایەكی تر هاوڵاتییان پێویستە هاوكار بن لەم حاڵەتە بە شێوەیەكی بەرچاو ڕوونەكەنە بازاڕ و ماركێتەكان تاوەكو بازرگانان ئەو دەرفەتە نەقۆزنەوە نرخەكان زیاتر بەرز بكەنەو.