شەهلا سۆفی- سۆران:
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی دەکات بەسەر هاوڵاتییان لە ناوچە شاخاوییەکان و دواتر لەسەنتەری قەزاو شارەکان.
ئەمیر سەلیم بەڕێوەبەری نەوت وکانزاکان لەسنووری ئیدارەی سۆران بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: نەوت لەسنووری سۆران بەشێوەیەکی خێرا دابەش دەکرێت و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی تایبەت بە سووتەمەنی دەگاتە دەستمان و دەست بەجێ لەڕێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەکرێت،بەڵام پێویستە هاوڵاتییان بزانن ناکرێت بە ڕۆژێک نەوت بگاتە هەموو شوێنێک .
ڕاشیگەیاند” هەر دوێنێ ژمارەیەکی زۆر تانکەری نەوتمان بەدەست گەیشت و ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات تاهەفتەی داهاتوو کۆتایی بە دابەش کردنی نەوت دێت لە سنوورەکەمان”.