زاری كرمانجی-سۆران:
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” رۆژی 16ی1ی2023بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێوڕسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی شارەوانی قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە هۆڵی گەنجینەی سۆران سازكرا”.
گووتیشی، لە كۆبوونەوەیەكدا، لەگەڵ كارمەندانی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند: “گۆڕینی سیستەمی كاركردن لە شارەوانی و شێوازی خزمەتكردنمان بە هاوشارییان لە ئەركی سەرەكیمان دەبێت، بەجۆرێك كە بۆ ئەمساڵ بتوانین كێشە كەڵەكەبووەكانی زەوی و زار و موڵكەكان بە گشتی چارەسەر بكەین. ئەم ئەركە پیرۆزەش لە لایەن كارمەندانی شارەوانی بە شێوەی تیم وۆرك بە ئامانج دەگات و ئیدارەی سۆرانیش پاڵشتی راستەوخۆی ئەم پڕۆسەیە دەبێت”.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاس و دەستخۆشی ئیدارەی سۆرانی پێشكەش بە سەرۆكی پێشووی شارەوانی كاوە نەجم كرد، هاوكات فەرمانی دەستبەكاربوونی سەرۆكی شارەوانی نوێی سۆران رادەستی ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ كرد”.
ھەریەک لە قائیمقامی قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون.