پشتیوان كەریم -زاری كرمانجی :
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە بەهای دراوەکان گۆڕانییان بەسەر داهاتووەو دۆلاریش رووی لەنزم بوونەوە کردووە .”
نرخی دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەیە:
100 دۆلار بە 160,500 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن و 150 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بە لیرەی تورکی 1879 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 یۆرۆ بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەن بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بە 8500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بە 4000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.