شەهلا سۆفی-سۆران:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی گەڕەکی بانەزێوک لە قەزای ڕواندز ڕوویدا، بەرگری شارستانی زانیاری دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بڵاوی کردۆتەوە:” دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە بە بوونی روداوێکی ئاگرکەوتنەوە، دەست بەجێ تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی ڕواندز گەیشتنە شوێنی روداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژەبەوەدراوە” روداوەکە بەهۆی قنینەی غازەوە بووەو خۆشبەختانە جگە لەزیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.”