پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، هۆکاری درەنگ کەوتن و خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی دوازدەی ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو.
سیامەند دەرگەڵەیی، گوتیشی: بەشێک لە پەروەردەکان لیستەکانیان وردبینی بۆ كراوە، بەڵام وەستانی خەرجییەکان هۆکاری دابەشنەکردنی شایستەی وانەبێژانە.
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، ئاشکراشی کرد: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خەرجییەکان، شایستەی وانەبێژانی مانگی دوازدەی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت”.