زاری كرمانجی – هەولێر:
بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكارو هاوڕێیانی و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی سلێمانی و كوردستان به‌گشتی ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، ته‌مه‌نێكی به خزمه‌تكردنی هونه‌ری دراما و شانۆی كوردی به‌خشی و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانی، هه‌میشه یادی به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. یادی به خێر و گیانی شاد بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2023/1/16