بە فەرمی وەك یاریدەدەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست نیشان كرا
زاری كرمانجی – سۆران :
حەكیم تیلی سەرۆكی پێشووی شارەوانی سۆران بە فەرمی وەك یاریدەدەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست نیشانكرا.
دوای راگەیاندنی ئیدارەكه، ناوبراو وەك جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ كاروباری كارگێڕی بە وەكالەت دەستبەكار بوو، بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی 15 ی ئاب ی مانگی رابردوو فەرمانی بە فەرمی بوونی حەكیم تیلی دەرچووەو چاوەڕێ دەرفەتێك دەكرێت تا لە وەزارەتی ناوخۆ لە مەراسیمێكدا فەرمی بوونی رابگەیندرێت.