پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، تایبەت بۆ زاری كرمانجی گوتی:” لە ئایندەیەكی نزیكدا سیستەمی دجیتاڵی مۆڵەتی شۆفێری دەكەوێتە كار.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، گوتیشی:” تاقیكردنەوەكانی پڕاكتیكی و تەكنیكی وەك خۆی دەمێنێت تەنها چاپی مۆڵەتی شۆفێری دەگۆردرێت، هیچ گۆڕانكارییەك لە شێوازی تاقیكردنەوەی میكانیكی و پڕاكتیكی ناكرێت، بەڵكو تەنها شێوازی چاپ دەگۆڕدرێت مۆڵەتەكان بە چاپی نوێوە دەردەكرێن.
عەقید زرار حسێن، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” ئامادەكاری تەواومان كردوە تەنها وادەی دەستپێكردنی ماوە.”