زاری كرمانجی – تەكنەڵۆژیا:
ناسا بەنیازە تەلەسکۆپێکی نوێ دیزاین بکات بۆ دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی کە گونجاون بۆ ژیانکردن
لە کاتێکدا نوێترین تەلەسکۆپی زانستی ناسا، جەیمس وێب، لە یەکەم ساڵی کارکردندایە، ئەم دەزگایە بۆشایی ئاسمانە پلانی نوێی بۆ جێنشینی داهاتووی خۆی دەستپێکردووە.
لە ساڵی ٢٠٢١ بەشی فیزیای ئەستێرەیی ناسا لە ژێر فەرمانی ئەکادیمیای نیشتمانی زانستی ئەمریکادا، تیشکی خستە سەر تەلەسکۆپی ڕۆمانی نانسی گرەیس. بە ناردنی ئەم تەلەسکۆبە بۆ ئاسمان ، ناسا بەنیازە دەست بە ئەرکێکی نوێ بکات بۆ دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی کە گونجاون بۆ ژیانکردن.
مارک کلیپمان لە بەشی فیزیای ئەستێرەیی ناسا سەبارەت بە تەلەسکۆپی داهاتوو دەڵێت: ئەم ڕوانگەیە ناوی ڕوانگەی جیهانی نیشتەجێبوون دەبێت. بڕیارە ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستەکەیەوە ناوی لێ بنرێت.