زاری کرمانجی :
پرۆژەی مریشکی دایکانە، یەکێکە لەو پرۆژانەی بە یارمەتی و هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت پرۆژەکە بریتییە لە هاوردەکردنی جوچکە لە وڵاتی سکۆتلەندا بۆ هەرێمی کوردستان و بەخێوکردنیان لە ناوخۆدا، تاکوو بۆ خواردن ئامادە بکرێن و خواست لە بازاڕدا پڕ بکەنەوە.
کاوە مستەفا، بەڕێوەبەری پرۆژەی ڕاسۆن، کە بەو پرۆژەیە هەڵدەستێت، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و دەڵێت: “پرۆژەی ڕاسۆن بۆ بەرهەمهێنانی دایکانەی مریشکە، بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلکە. ئەم پرۆژەیە پێویستیی بازاڕی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە بازاڕەکانی عێراق پڕ دەکاتەوهـ، بە شێوەیەک دەتوانین 40% بۆ50%ی خواستی بازاڕی عێراق پڕبکەینەوهـ. هەر وەک چۆن لە ساڵی ڕابردوودا بەرهەممان بۆ وڵاتی ئوردن هەناردە کردووە. پرۆژەکە لهـ ساڵی 2022، نزیکەی 750 هەزار مریشکی خستووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق وڵاتی ئوردن. هەروەها ملیۆنێک جوچکەی گۆشتمان ناردووەتهـ بازاڕەکانی عێراق. بەرهەمی سەرەکیمان جوچکەی داکانەیهـ (کەڵەباب و مریشک)، هەروەها جوچکەی گۆشتیش دەخەینە بازاڕەوە.”
ئەوەش دەڵێ:”ئەم جۆرە مریشکانە ساڵانە نزیکەی 170 بۆ 175 هێلکە دەکەن، بەم پێیە ڕەنگە بگاتە 100 ملیۆن مریشکی خواردن. بۆیە ئەگەر ڕێژەکە لێک بدەینەوە، ئەگەر هەر مریشکێک 2 کیلۆ بێت، ساڵانە دەکاتە نزیکەی 200 ملیۆن کیلۆ گۆشت”.
لەبارەی جۆری ئەو مریشکە دایکانەیی بەرهەم دێت، گوتی: ” ئەو جوچکەی بەرهەمی دەهێنین (ڕۆس 308)ە، لە دونیادا بەناوبانگ و بەربڵاوە. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە هاوکارییەکی زۆر باشمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە و ئاسانکاریمان بۆ دەکەن؛ لەبەر ئەوەی ئێمە هەم جوچکە دەهێنین و هەم جوچکە ڕەوانە دەکەین. ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی و گفتوگۆی بەردەوام هەیە.”

