زاری کرمانجی :
تابووت فرۆشێک لە وڵاتی مالاوی باشووری خۆرهەڵاتی ئەفریقا بە تۆمەتی دزینی ڤاکسینی دژە کۆلێرا دەستگیر کرا.
ئامانج لەو کارە، هەر وەکوو پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەی بۆ دەکەن مردنی زۆرترین کەس بووە، تا فرۆشی تابووتەکانی زیاتر بێت و پەرە بە کارەکەی بدات و پارەیەکی باش کۆ بکاتەوە.
تۆمەتبارەکە ڤاکسینی دژە پەتای کۆلێرای لە تووشبوویەکی ئەو نەخۆشییە دزیوە و دواتر ئاشکرا بووە و دەستگیرکراوە.
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دانی بەوە داناوە ئەو کارەی لەبەرامبەر چەندین نەخۆشی تر ئەنجام داوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بمرن و تابووتی زیاتر بفرۆشێت.