شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكەی چوار ساڵە تەواوی جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵا كردووە و خەڵكێكی زۆریشی كردە قوڕبانی.
ماوەیەكی زۆری خایاند تا ڤاكسینێك دژی ئەم ڤایرۆسە دروستكراو تا رادەیەك رێگری كرد لە زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە و بەرزبوونەوەی رێژەی قوڕبانیان.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، لە رێگەی زاری كرمانجی یەوە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی ئیدارەی سۆران كە لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا لاواز بووە و رێژەی تووشبوون لە ئیدارەكە زۆر كەم بووتەوە و دەڵێ:” ماوەیەك بوو هەستمان كرد ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەرەو هەڵكشان دەچوو، بەڵام لە ئێستادا رێژەیەكە كەم بۆتەوەو بارودۆخەكە زۆر باشە”،
لەبارەی وەرگرتنی ڤاكیسنەوە، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران باس لەوە دەكات رێژەیەكی كەم لە هاووڵاتیان ڤاكسینیان وەرگرتووەو دەڵێ:” بۆ وەرگرتنی ڤاكسین دژی ئەم ڤایرۆسە خەڵكێكی كەم سەردانمان دەكەن، دەتوانم بڵێم لە ئیدارەی سۆران 35% ڤاكسینیان وەرگرتووە”،
بۆ ژەمی سێیەم و چوارەمی ڤاكیسنەكە هەروەكو د . كاروان باسی دەكات ئارەزوومەندانەیە، هاووڵاتییان دەتوانن لە ماوەی ساڵێك هەردوو ژەكە وەربگرن.