زاری كرمانجی – سۆران:
د. محەمەد شێروانی، مامۆستای زانكۆ، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ: پەیامی سەرۆكی حكوومەت روون بوو، خەڵكی كوردستانیش پێویستی بە پەیامێكی لەو شێوەیە بوو، ئێستا بۆ خەڵك دیار بوو كە كێ هۆكاری دواخستنی هەڵبژاردنە، كێ لێ ناگەڕێ چاكسازی بكرێت.
شێروانی، دەشڵێ: دەستێوەردانی حیزبی لە سلێمانی هەیە و ناهێڵێت حكوومەت وەكو شوێنەكانی دیكە كاری خۆی بكات، ئەوەش بووەتە هۆی راگرتنی كار و پرۆژەكانی حكوومەت.
د. محەمەد شێروانی، مامۆستای زانكۆ، گوتیشی: سەرۆكی حكوومەت ئەم بەیاننامەی كە بڵاو كردۆتەوە بەیاننامەی چارەسەرە، بەڵام یەكێتی نایەوێت یەكدەنگی و یەكڕەنگی كوردستان هەبێت”.