مه‌هدى محه‌ممه‌د – زاری كرمانجی :
جارێكی تر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق، لینكی فۆڕمی دامەزراندنی بۆ پاسەوانی سنووری كارا كردەوە.
كاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور، زانیاری لەسەر پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بڵاوكردەوەو باس لەوە دەكات لینكەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ كارا كراوە، بۆیە داواكارە لەو گەنجانەی دەیانەوێت دابمەزرێن كە بە زووترین كات بە شێوەی ئۆنلاین لە رێگەی لینكەكەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
خۆشناو ئەوەش دەڵێ:” دەبێت تەواوی زانیارییەكان بە زمانی عەرەبی لە فۆڕمەكەدا تۆمار بكرێن و لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕم كۆدێكت بۆ دێتەوە دەبێ ئەو كۆدە لای خۆت بپارێزیت.”
به پێي ئه‌و زانياريانهى به زارى كرمانجي دراوه، لينكهكه كاتژمێر 3 ى به‌يانى ئه‌مرۆ كارا كراوه و هه‌ر سێ پاريزگاكانى هه‌ولێر و ده‌هۆك و سلێمانى ده‌گرێته‌وه و 2600 كه‌س چانسى دامهزراندنيان ده‌بێت .
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک بکە