وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ركابەری جامی كەنداوی 25 درێژەی هەیە، ئەمڕۆ شریتی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە دەبڕدرێت.
كاتژمێر 4:15 خولەك یاریگە نایابەكەی (جذع النخلة) یارییەكی ئاگرین لەباوەش دەگرێت.
عێراق ـی میواندار پێشوازی لەقەتەر دەكات.
دواین 5 یاریی نێوانیان لە سوودی قەتەرییەكان شكاوەتەوە، بەوەی سێ بردنەوەیان تۆماركردووە و، دوو بردنەوەش بوەتە بەشی شێرەكانی رافیدەین.
براوەی ئەم یارییە راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ یاریی كۆتایی.
یاریی دووەم، هەڵبژاردەی عوممان دووەمی كۆمەڵەی یەكەم رووبەڕووی بەحرەین ـی یەكەمی كۆمەڵەی دووەم دەبێتەوە.
بەحرەین، هەڵگری نازناوی دواین وەشانە و لەم پاڵەوانێتیەش بەشێوەیەكی نایاب دەركەوتووە، و بەژمارەیەكی قوورس سەیر دەكرێت.
یارییەكە كاژمێر 7:15 خولەك بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕێ دەكرێت هاندەرێكی زۆر ئامادەبن و نرخی بلیتەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز ببنەوە، بەتایبەت لەیاریی نێوان عێراق و قەتەر.