زاری كرمانجی – ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان کرد.
دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان دەکات
رۆژی یەکشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی پارێزگای موسڵ و ژیانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرا.