شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
سێرینا ویلیامز، یاریزانی بەناوبانگ و پیشەگەری تێنسی ئەمریكییە، تا ئێستا 23 نازناوی گراند سلامی تاكە كەسی بەدەستهێناوە و چەندین میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی لە تێنس دا بەدەستهێناوە.
كەسە ناودارە جیهانییەكانی وەرزش و سیاسەتمەداران، رێزیان لە سێرینا ویلیامز ئەستێرەی تێنس گرت، دوای ئەوەی لە یارییەكەدا شكستی هێنا كە پێشبینی دەكرێت پێش خانەنشینی ببێتە دوا یاری، سێرینا براوەی 23 یاری تاكە گراند سلامی پاڵەوانێتی ئەمریكا لە نیویۆرك قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەكەی بە ئایلا تۆملیانۆڤیچ دۆڕا.
سێرینا ویلیامز تەمەن 40 ساڵ لە وتارێكدا بۆ گۆڤاری ڤۆگ مانگی رابردوو رایگەیاند:”هەنگاوێك لە جیهانی تێنس دوور دەكەومەوە”. لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا دوودڵییەك هەیە لە گەڕانەوەی بۆ تێنس گووتی” پێموانییە، بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی روودەدات “.