زاری كرمانجی- سۆران:
ڕێكخراوێكی مەدەنی ناحكومیە، لە ١٤/١/٢٠١٥ بە فەرمی لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان تۆمار كراوە، كارئاسانی دەكات بۆ نەخۆش و نەخۆشخانەكان بە دابینكردنی خوێنی پێویست لە پێناو پاراستن و رزگاركردنی گیانی هاووڵاتییان، پردێكی پەیوەندیە لە نێوان نەخۆش و خوێن بەخشان، بە خۆبەخشی لەلایەن زیاتر لە ١٢٠ خۆبەخش لەژێر ناونیشانی كارگێرانی رێكخراو بەرێوەدەبرێت، و دابەش بوون بەسەر ٢٣ شار لە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ١٧٠٠ خوێن بەخش هەڵگری ناسنامەی ئەندامێتی رێكخراون، زیاتر لە ١٢٠٠٠ خوێن بەخش ناویان تۆمارە لە رێكخراوەكە، ئۆفیسی سەرەكی لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆرانە و لە ٢٣ شارو شارۆچكە ستافی كارگێری هەیە.
ئامانجەكان
- دروستكردنی تیمێكی فراوان لە پێناو بە هاناوەچوونی ئەو نەخۆشانەی كە پێویستیان بە خوێنە.
2 دابینكردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا - بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بە گشتی و بە تایبەت سەبارەت بە نەخۆشیەكانی خوێن
- هاندانی كەسانی تر بۆ خوێن بەخشین و بەرزكردنەوەی رێژەی بەخشەر لە هەرێمی كوردستان.
- دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە حكومی و ناحكومیەكان و ئەنجامدانی هەڵمەتی خوێن بەخشین.
- دروستكردنی چەند تیمێكی خوێن بەخش بۆ بەهاناوەچوونی نەخۆشەكان لە حالەتی لە ناكاو وەك ( كارەساتی سروشتی، رووداوی هاتووچۆ، شەڕ و جەنگ، …..هتد
- پشتگیری كردن لە خوێن بەخشان و داكۆكی كردن لە مافی خوێن بەخشان.
كاروچالاكیەكانی لە ساڵی ٢٠٢٢
١٠٣٧٤ بتڵ خوێن بەخشراوە
٢٧ هەڵمەتی خوێن بەخشین ئەنجام دراوە
٤٥٣ چالاكی تر ئەنجامدراوە، دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك و هۆشیاری تەندروستی، هاوكاری ماددی….هتد
كۆی گشتی كاروچالاكیەكان لە هەشت ساڵی رابردوو
زیاتر لە پەنجا هەزار بتڵ خوێن بەخشراون
٢٠٨ هەلمەتی خوێن بەخشین
تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠٠٠ كەس بە شێوەی جیاواز سودمەند بوونە لە رێكخراوەكە