زاری كرمانجی :
شارەزایەكی بواری تەندروستی كۆمەڵێك لە سەوزە و میوە بە دژە شێرپەنجە ناو دەبات و پێی وایە كە توانایان هەیە ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە كەم بكەنەوە.
د. ڕێباز حاجی عەلی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، باس لە سەوزە و میوەكانی وەك (برۆكلی و سپێناخ و بامیە) و (هەنار و گێزەر و زەردەچەوە و تووی سپی و ڕەش و شاتوو و شلك و … هتد) دەكات، كە لە پێكهاتەی هەر یەكەیان ئەو ماددانە هەن كە دژە شێرپەنجەن :
ئەو ماددانەی كە لە پێكهاتەی هەر یەكەیان هەیە و دژە شێرپەنجەن:
1ـ برۆكلی مادەی(سۆلفۆرافان)تێدایە دژە شێرپەنجەیەكی بەهێزە.
2ـ هەنار (ترشی ئیلاجیك)و تووەكان ماددەی(فینۆلیك وفلاڤۆناید و ئەنتۆسیانین)یان تێدایە كە دژە شێرپەنجەی بەهێزن.
3ـ زەردەجەوە مادەی(كوركۆمین)ی تێدایە كە دژەئۆكسێنەر و دژە هەوكردن و دژە شێرپەنجەیە.
باوترین ئەو شێرپەنجانەی كە نوێترین توێژینەوەكان دەریان خستووە بەهۆی ئەم میوە و سەوزانەوە ئەگەری تووشبوونیان كەم دەبێتەوە ئەمانەن:
1ـ خواردنی برۆكلی 3 جار لە هەفتەیەكدا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی شێرپەنجەی ( كۆڵۆن و مەمك و پرۆستات)
2ـ هەنار كە ترشی ئیلاجیكی تێدایە كاریگەری ئیسترۆجین لە گەشەكردنی شێرپەنجەی مەمك كەم دەكاتەوە.
3ـ تووەكان بە خواردنیان ڕۆژانە جارێك یان دوو جار كاریگەرن لەسەر كەمكردنەوەی شێرپەنجەی ( كۆڵۆن و سورێنجك و ناودەم..)
4ـ زیادكردنی(2ـ3 كەوچكی چا) لە ڕۆژێكدا لە هاڕراوەی زەردەجەوە لەگەڵ ئاڵەتی ڕەش بۆ خواردنەكانمان هاندەرێكی باشە بۆ ساڕێژبوونی برینی كۆڵۆن و كەمكردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن،وە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیییەكانی(سەر و مل).
5ـ خواردنی گێزەر چەند جارێك لە هەفتەیەكدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی (گەدە و برۆستات و سییەكان) كەم دەكاتەوە.