زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٤ پڕۆ کێشەیەکی سەیریان ڕاگەیاند کە وایکرد ئامێرەکەیان هێڵی ئاسۆیی لەسەر شاشەکەی دەربکەوێت لەکاتی داگیرساندنیدا. ئێستا ئەپڵ بە فەرمی ئەم کێشەیەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەیەوێت بە بڵاوکردنەوەی ئەپدەیتێکی نەرمەکاڵا چارەسەری بکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی MacRumors، ئەپڵ لە یاداشتێکی نوێدا دانی بە کێشەی ئایفۆن ١٤ پڕۆدا ناوە و نیگەرانییەکانی لەبارەی کەموکوڕییەکی ڕەقەکاڵا لە ئامێرەکەدا خستۆتە ڕوو، دووپاتیکردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لە کێشەکە دەکات و بەم زووانە نوێکارییەکی نوێی ئای ئۆ ئێس بۆ چارەسەرکردنی بڵاودەکاتەوە.