مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەپێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، ساڵی رابردوو بە هەزاران نەخۆش روویان لە نەخۆشخانەكە كردووە، نەخۆشەكانیش جۆراوجۆر بوونە.
د. هەرمێ جەلال، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر دوو سەت هەزار نەخۆش بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن سەردانی نەخۆشخانەی مێرگەسۆریان كردووە.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، روونیشی كردەوە: ساڵی رابردوو 29 هەزار و 439 نەخۆش بەیانیان سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە، هەروەها زیاتر لە 17 هەزار كەسیش سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەیان كردووە، دوو هەزار و 136 نەخۆشیش خەوێنراون، زیاتر لە 100 نەشتەرگەری گشتی گەورە و هەزار نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراون”.
د. هەرمێ جەلال، ئاشكراشی كرد: زیاتر لە 150 هەزار نەخۆش بە مەبەستی پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر و هاوكات ٣١٩٥ سۆنار ئەنجام دراون، ٣١٨٥ تیشكيش گیراون، ٢٠٢ نەخۆشیش بە مەبەستی ئیكۆ سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە، هەزار نەخۆشیش چارەسەری دەم و ددانیان بۆ كراوە.
د. هەرمێ جەلال، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، جەختی لەوەش كردەوە: ساڵی رابردوو نزیكەی ١٢٨٥ نەخۆش بە مەبەستی هێڵكاری دڵ سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە”.