وەرزش ـ زاری كرمانجی:
چەند سەرچاوەیەك ئاشكرای دەكەن، كە فیفا بە نیازە ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا سزا بدات.
ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی وڵاتی زیو دوای بردنەوەی مۆندیال و وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال بە شێوەیەك جیاواز هەڵسوكەوتی كرد و، هەڵس وكەوتەكەی بە نەشیاو وەسفكرا.
بەپێی پێگەی RMC ـی فەڕەنسی دەریخستووە، كە فیفا هاتۆتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ئیمی سزا بدات بە پشت بەستن بە مادەی 11ـی یاساكانی فیفا كە باس لە رەوشت و هەڵسوكەوتی دەمارگیر دەكات.
پێگەكە نەیشاردەوە، فیفا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە لەمەڕ ئەو جوڵەیەی، كە لەدوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز ئەنجامیدا و ئەگەر زۆر بە توندی سزا بدرێت.