زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
مەجروم دینۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی گوت: نزیكەی 90%ی هاووڵاتییان و دانیشتوانانی سنوورەكەمان پێوەری ئاویان بەستووە، ئەوانەی نەشیان بەستووە هۆكاریان هەیە،
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، دەڵێت:” گوندەكانی بێشون، گۆڕێ ، شێخان، شێتنێ، تاوەكو ئێستا پێوەری ئاویان بۆ نە بەستراوە، بۆیە ئەوانە كاتێك هیج كێشەیەكیان نەما، ئەوكات پێوەریان بۆ دەبەسترێت، ئەو شوێنانەی پێوەرشیان بۆ بەستراوە، پابەندن بە گەڕاندنەوەی پارەی ئاو.
مەجروم دینۆ، گوتیشی: لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، پێوەری ئاو سەركەوتوو نەبووە، تاوەكو ئێستا سێ جۆر پێوەرمان گۆڕیوون، یەكەمجار پێوەری ئەڵمانی هێنرا نزیكەی ٤٠٠ پێوەرمان بەهۆی سەرماوە تەقیون و تێكچوون، دواتر كردمان بە پێوەری توركی، ئەوانیش دەرنەچوون و كێشەیان هەبوو لە وەرزی زستاندا، لە ئێستادا جۆرە پێوەرێكی دیكەی ئیتاڵیمان هێناوە ئەوانیش رێژەیان كەمە لە بازاڕدا و ناچارین لە دەرەوە داوا بكەین”.