محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:
دوێنێ هەینی دوو هاووڵاتی سنووری قەزای رواندز، لەشاخی ”گۆڕنۆک“ـی گوندی بێخاڵ، بەر مین کەوتوون و، یەکێکیان قاچی لەدەستداو ئەوەی تریش بە سوکی برینداربوو ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر چووە شوێنی رووداوەکە.
عەلی عەبدولرەحمان, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین / هەولێر
بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ بەیاوەری بەرپرسی بەشی هاریکاری قوربانیانی مین سەردانێکی مەیدانیمان بۆ ناوچەکە ئەنجام دا, دوای بەدواچوون و پرسین لەدانیشتوانی ناوچەکە دەرکەوت کەوا شوێنەکە کۆنە رەبایەی سەربازی ڕژێمی پێشووە و دژە بەهێزی پێشمەرگە دانراوە, بۆیە بڕیارماندا لەڕۆژانی داهاتوو تیمی ڕووپێوی سەردانی شوێنەکە بکات بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.