پشتیوان کەریم-سۆران:
چەند رۆژێکە نرخی هێلکە بەرز بۆتەوە نیگەرانی زۆری لەلایەن هاووڵاتییان و کڕیاران دروست کردووە، کاریگەری زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لەم بارەیەوە زاری کرمانجی بەدواداچوونی بۆ ئەم پرسەکرد, لای خۆیەوە ئەندامی لیژنەی چاودێری بازرگانی لە لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بۆ زاری کرمانجی رایگەیاند:” بەرز بوونەوەی نرخی هێلکە کاتییە.
جومعە عەلی، ئەندامی لێژنەی چاودێری بازرگانی ئاشکراشیکرد:” هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی هێلکە بەهۆی بەرز بوونەوەی ئالیک وخواستی زۆر وناجێگیری بازاڕە کە کاریگەری کردۆتە سەر نرخی هێلکە و بەرز بۆتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی چاودێری بازرگانی، گووتیشی:” لە ئێستادا بۆ هەر کارتۆنێک هێلکە بڕی 15هەزار دینار بەرز بۆتەوە، هەر دەستەیەکی هێلکەش نزیکەی دوو هەزار دینار بەرز بۆتەوە و چوار دانە هێلکیش بە هەزار دینار دەفرۆشرێت .”