زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
زۆرجار ئێمە لەکاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکەمان پێویستمان بە بەکارهێنانی هێدفۆن دەبێت، یاخود دمانەوێ سپیکێرێکی گەورەی دەرەکی زیاد بکەین بۆ کۆمپیوتەرەکەمان، هەندێک جاریش دمانەوێ دەنگێک تۆمار بکەین بەڵام بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانە بەشێوازێکی دروست و تەواو دەبێ کارت ساوندێکی باشمان هەبێت، جا چ ناوەکی بێت یاخود دەرەکی.
ساوند کارت هاردوێرێکە بۆ بەستنی ئامێرە دەنگییەکان بە کۆمپیوتەر بەکار دێت، شوێنی وەرگرتن و ناردنی دەنگی هەیە، واتە دەتوانێت دەنگەکان لە دەرەوە بگوازێتەوە ناو کۆمپیوتەر و بیانکاتە دیجیتاڵی، هەروەها بە پێچەوانەوە دەنگەکان بە شێوازی دیجیتاڵی لە کۆمپیوتەرەوە بگوازێتەوە دەرەوە.
کوالێتی ساوند کارت بۆ ئەندازیاری بواری دەنگ زۆر گرنگە، چونکە ئەگەر ساوند کارت کوالێتی باش نەبێت بە کەڵکی کارکردنی پڕۆفیشناڵ نایەت.