پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری ناحیەی سمیلان جێ بەجێ دەكرێن”.
شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان باس لەو پرۆژانە دەكات كە لە سنووری ناحیەكە ئەنجام دەدرێن و دەڵێ:” پڕۆژەی چاككردنی رێگا گوندی گەزنە بە گوژمەی 150 ملیۆن دینار و چاككردنی نەخۆشخانە لە سەنتەری ناحیە بە گوژمەی 148 ملیۆن دینار لەسەر بوددجەی وەزارەتی تەندروستی دیاریكراوە، هاوكات دروستكردی دیواری پاڵپشتی و رووناككردنەوەی سەنتەری ناحیە بە گوژمەی دەیان ملیۆن دینار، ئەمانە و چەندان پرۆژەی تر ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی ناحییەكەمان ئەنجام دەدەرێن”.
شاخەوان ئەوەشی خستەڕوو:” كۆی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی سنووری ناحیەی سمیلان لە سەر بوددجەی ئیدارەی سۆران جێ بە جێ دەكرێن”.