زاری كرمانجی-دیانا:
لەماوەی رابردوو دەستكرا بە پڕۆژەی چاككردنی رێگای نێوان گەڕەكەكانی سەروچاوە و كانی لە سنووری ناحیەی دیانا، بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی لەم رێگایە تا ئێستا تەنها پردی پەڕینەوە درووست كراوەو هاووڵاتییان دەڵێن: ” بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماو باران بارین ساڵانە لەم وەرزەدا پڕۆژەكان رادەگیرێن و داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بە شێوەیەكی كاتی دەورووبەری پردەكە پڕبكرێتەوەو رێگاكەش كەمێك چاككبكرێت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل تا ئەوە كاتەی لە وەرزی داهاتوو دەست بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكرێتەوە”.
وەك هاووڵاتییانی سنووری ناحیەی دیانا، بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن: ” چاككردنی ئەم رێگایە گرنگ و پێویستەو بە چاككردنی قەرەباڵغی زۆر لەسەر رێگای گشتی دیانا-ئازادی كەم دەكاتەوە.