زاری کرمانجی :
هانی موجتەهید خانمه گۆرانیبێژی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دڵتەنگی و هەڵوێستی خۆی بۆ بارودۆخی ئێستای نیشتمانەکەی دەردەبڕێت.
هانی دەڵێت:” ساڵانێکی زۆر پێش ئێستا شێرکۆ بێکەس لە دڵی غەریبییەوە چەند دێڕی نووسیبوو کە بۆ ئەم چرکەیەی زۆری وەک من وەک خۆیەتی، دار دوو دڵە لەم دەشتەدا، بمێنێتەوە یان بڕوا، بەرد دوو دڵە لەم دەشتەدا بمێنێتەوە یان بڕوا، ئێستا کە دڵ لە سنە و لە سەقزە و لە کرماشانە و هتد…”.
هانی لەدایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی 23 ساڵە گۆرانی دەڵێت و خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بە ناوەکانی ساندرێلا و دایک.