ئامادەكرنی – پشتیوان كەریم
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” پەیامی ئێمە گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاترە بەخەڵكی سنووری ئیدارەی سۆران، كار لەسەر گیرو گرفتەكانی رابردوو دەكەین، بۆ ئەوەی بتوانین زاڵبین بەسەر ئەو تەگەرانەی هەبوون هەم لەرووی ئیداری، هەم لەرووی میكانیزمی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دووپاتی كردەوە:” ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەكی گرنگی ستراتیژی لەسنوورەكەمان جێبەجێ دەكرێن، كە ساڵی رابردوو دەرفەتمان نەبووە جێبەجێییان بكەین، هیوامان وایە ئەمساڵ لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران و قەزاكانی دیكە پڕۆژە جێبەجێبكەین و پێشكەوتنێكی بەرچاویش لە رووی ئیدارییەوە بێنینە كایەوە”.