زاری كرمانجی :
ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا لە بارەی زمانی كوردییەوە گووتی :” زمانی كوردی هاوشێوەی زمانی توركی، زمانی رەسەنی ئەم خاكەیە و پیرۆزە، بۆیە هەروەكوو چۆن كوردەكان زمانی توركی دەزانن، پێویستە توركەكانیش فێری زمانی كوردی ببن،”
داودئۆغڵۆ لە ئێستادا سەرۆكایەتی پارتی ئایندە دەكات و لە درێژەی قسەكانی لەبارەی زمانی كوردی دەڵێت: ” ئێمە یەكەم پارتی سیاسین لە توركیا كە بابەتی خوێندنی زمانی كوردیمان لە پەیڕەوی ناوخۆی پارتەكەدا نوسیوە و بایەخمان پێداوە، چونكە بۆ ئێمە هەموو زمانێك پیرۆزە و رێزی لێ دەگرین،”
سەرۆكى پارتی ئایندە، سهبارهت به هەرێمی كوردستان دەڵێت :” دەمانەوێت لە داهاتوودا پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەبێت.”