مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی:
بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا، چەندین چالاكی جۆرا و جۆر بۆ گەنجان و لاوانی دەڤەرەكەمان ئەنجام دەدەین كە ببێتە جێگەی خواستییان، لە پلانماندایە مەڕاسۆنی پایسكل سواری، شانۆ و هەروەها چەندین خوولی تۆپی پێی و باڵە و چەند چالاكییەكی دیكە ئەنجام بدەین .
فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، دەڵێَت:” لە پلانماندایە، گەشتێكی زانستی بۆ بەشداربوانی خوولی پێگەیاندنی لاوان بۆ دهۆك رێكبخەین، هەروەها بۆ ئەم ساڵی 2023 خولەكانی پێگەیاندنی لاوان لە قەزای مێرگەسۆر بەردەوامیان دەبێت، و چەندین چالاكی بۆ گەنجانی دەڤەرەكەمان هەیە
گووتیشی:” دووای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی لاوان لە ئیدارەی سۆران كرایەوە، ئێمە وەكو ناوندی باڵای مێرگەسۆر داواكارین لە بەرێوەبەرایەتی لاوانی ئیدارەی سۆران، هاوكاری و پاڵپشتی لاوانی مێرگەسۆر بكرێت لە رووی پێداویستیی و جلوبەرگی وەرزشی، نۆژەنكردنی یاریگاكان كە بەشی زۆریان كەلكی یاریان نەماوە، هەروەها هیوادارین كە كار بكرێت بۆ دروست كردنی یاریگایەكی گەورە بۆ دەڤەرەكەمان كە تاوەكو ئێستا ناوەندی باڵای مێرگەسۆر تاكە ناوەندە لە یاریگەی گەورە بێبەشە”.