وەرزش – زاری کرمانجی:
دوای بەدوای پەیوەندیکردنی ڕۆناڵدۆ بە نەسری سعوودی، دەنگۆی چوونی لیۆ مێسی یش بەو خولە گەرمە و، نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، گومانەکانی زیاتر کردوون بەوەی مێسی دەچێتە کێبڕکێی کریستیانۆ لە سعوودییە.
بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی دەرکەوتووە، کە فەهد بن نافل سەرۆکی یانەی هیلالی سعوودی لەئێستادا لە پاریسە بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەبارەی گواستنەوەی مێسی بۆ ڕیزەکانی یانەی ناوبراو.
کەناڵی وەرزشی سعودییە، ئاشکرای دەکات، کە بن نافل لە هۆتێلی فۆر سیزۆنۆی بەناوبانگ لە پاریس بینراوە و ڕەنگە هۆکاری هاتنەکەی بۆ مێسی بێت.
ئەو میدیایە، ئەوەی دووپات کردەوە، یانەی هیلال بە جددی هاتووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی لیۆ لەم زستانە بێت بێت یاخود لە هاوینی داهاتوو.
هەفتەی داهاتوو مێسی، لەگەڵ پاریس سانجێرمان گەشت بۆ سعودییە دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە نێوان یانە پاریسییەکە و ئەستێرەکانی هەردوو یانەی هیلال و نەسڕ.
مێسی لەکۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دێت، بەگوێرەی هەواڵی پێگە فەڕەنسییەکان جموجۆڵەکانی بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە.