زاری کرمانجی :
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراوە.
بە پێی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کە مانگانە داتای ورد لەسەر ژمارەی دۆسیەکانی جیابوونەوە لە عێراق بڵاودەکاتەوە، تەنیا لە ساڵی 2022 حەوت هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، شارەزایان و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی لەم بارەیەوە هۆشدارییاندا کە حاڵەتەکانی جیابوونەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و دوور نییە ببێتە شتێکی سروشتی و ئاسایی و باس لەوە دەکەن: “دەرەنجامە کارەساتبارەکان بۆ سەقامگیری کۆمەڵگە، بۆ داهاتووی هەزاران خێزانی عێراقی کە تووشی هەڵوەشاندنەوە دەبن، بە پلەی یەکەم منداڵ و دایکانی جیابوونەوە دەکاتە ئامانج”.
ئەوەش دەڵێن : “دوای جیابوونەوە، ژنان خۆیان لەبەردەم واقیعێکی تاڵ و شەڕی سەختدا دەبیننەوە بۆ پاراستنی ئیدارەی منداڵەکانیان و بەدەستهێنانی نەفەقە و کار و خانووبەرە، هەروەها تووشی ئازار و ئیستغلالکردنی سێکسی دەبن، فشاری دایک و باوک و کۆمەڵگە.”
ئەو ئامارە ئەو دۆسێیانەی تەڵاق ناگرێتەوە کە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.