زاری كرمانجی – سۆران:
د . زێدان برادۆستی ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەینێت، لەسەر داواكاری ئێمە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندییان دەربڕی بە پێدانی چوار هەزار نەمامی جۆراو جۆر بۆ قەزای سیدەكان و دەڤەری برادۆست.
زیاتر گووتی:” ئەم هەوڵەش بۆ گرنگیدانی زیاتری بە جوانی و پاراستنی ژینگەی دەڤەرەكەمان و پێویستە هەموومان پێكەوە ژینگەكەمان بپارێزین و جوانتر و دەوڵەمندتری بكەین .
لە رێگەی زاری كرمانجی، سوپاسی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان دەكەین بۆ دەربڕینی رەزامەندی و دابین كردنی نەمامی جۆرا و جۆر”.