وەرزش – زاری کرمانجی:
چیرۆکی باوەڕپێنەکراوە و، ڕەنگە زۆر کەس باوەڕ نەکات کە یۆڤێنتۆس و فەڕەنسا دوو دیارترین تۆمەتبارن لە مێژووی تۆپی پێ، کە کەیسی دەستکاریکردنی یارییەکانی لەسەرە.
دوای تەقینەوەی دۆسیەیەکی یاریی کردن بە ئەنجامی یارییەکان لە پۆرتوگال، کە ناوی بێنفیکای باڵادەستی لەخۆگرتبوو، لە زۆرێک وڵاتان حاڵەتی هاوشێوە ڕوودەدەن، چ لەسەر ئاستی یانەکان یان هەڵبژاردە نیشتمانییەکان.
لە نێو نهێنییانەدا هەندێک لە چیرۆکی بەناوبانگی تۆپی پێ لە مێژوودا هەیە، جا چ لە چیرۆکەکانی دڵسۆزی کە لە هەندێک یاریزانەوە ڕوویانداوە بەرامبەر بە یانەکانیان کە تێوەگلاون لە دەستکاریکردن، یان کۆنترۆڵکردنیان بەرێگەی دیکە.
لەم تەوەرەی خوارەوەدا دیارترین کەیسەکان دەردەخەین، کە بە دەستکاریکردنی یارییەکان تۆمەتبار کراون، کە تیمەکانی تۆپی پێ و فیدراسیۆنەکان، لە چیرۆکەکاندا کە هەندێکیان باوەڕ پێنەکراون و ڕووشیداوە، دەخەینەروو.
بێنفیکا
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانە پۆرتوگالییەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لە دۆسیەیەکی دەستکاریکردنی ئەنجامی چەند یارییەک لەماوەی ڕابردوودا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”، ئەو تۆمەتانەی بەردەم بێنفیکا لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2020 بوونە، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئەو یانەیەش لەو ماوەیەدا و دواتریش بەشداربوون.
هەموو ئەمانە دوای ساڵ و نیوێک دێت کە ڕوی کۆستا ئەفسانەی پێشووی بێنفیکا و ئەیسی میلان پۆستی سەرۆکایەتی یانەکەی وەرگرت دوای ماوەی درێژخایەن لەسەرۆکایەتی لویس فیلیپی ڤیێرا.
یۆڤێنتۆس
ئەو کارەساتە بەناوبانگەی، کە بووە هۆی دابەزینی یانەی یۆڤانتۆس بۆ خولی پلە دووی ئیتاڵیا، ساڵی 2006 شایەتی ڕووداوێکی گەورە بوو لە تۆپی پێی ئیتاڵیادا، کاتێک یۆڤێنتۆس لە دۆسیەی “کالچیۆپۆلی”دا تاوانبار کرا و سزای لێبڕینی خاڵەکانی و لێسەندنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا و دواتر دابەزێندرا بۆ خولی بۆ پلەی دوو.
لە وەرزی 2006-2007 یوڤێنتۆس بەشداری خولی پلە دووی ئیتاڵیای کرد، هەروەها پێش دەستپێکردنی وەرز سزای لێبڕینی 9 خاڵی بەسەردا سەپلندرا، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی نەتوانێت نازناوی سێریا B بەدەستبهێنێت و بەخێرایی بگەڕێتەوە سێریا A.
هێپتاتلۆن ئیتاڵیا
کارەساتێکی بەناوبانگی دەستکاریکردن لە تۆپی پێی ئیتاڵیادا بە ناوی “تۆتۆنێرۆ”ی بەناوبانگ پێش مۆندیالی 1982 ڕوویدا، کە تیایدا ئەڤێلینۆ، بۆلۆنیا، لازیۆ، ئەیسی میلان و پیرۆجیا لە خولی پلە یەک و پالێرمۆ و تارانتۆ لە خولی پلە دوو.
زۆرێک لە یانەکان تۆمەتبار کران بە دەستکاریکردنی ئەنجامی یارییەکان لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی گرەوکردن و هاوشێوەکانی، بەڵام یۆڤێنتۆس تۆمەتبار نەکرا، هەرچەندە یەکێک لەوانەی پەیوەندی بەوەوە هەبوو بەناوبانگترینی ئەو تۆمەتبارانە بوو، پاولۆ ڕۆسی، گۆڵکاری ئیتاڵیا و… ئەستێرەی مۆندیالی 1982 بوو، کە دوای ئەو کارەسانا و پێش مۆندیال گەڕایەوە ڕیزی یۆڤێنتۆس.
فەڕەنسا مۆندیالی 1998
دەستکاریکردنەکە بەشێوەیەکی گشتگیر بوو، چونکە لەلایەن سێپ پلاتەری سەرۆکی پێشووی فیفا و میشێل پلاتینی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دانیپێدانرا بۆ ئەوەی تیروپشکی مۆندیال لە بەرژەوەندی فەڕەنسای میوانداریدا بێت، بۆ ئەوەی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی بڕازیل بپارێزێت تا فایناڵ کە پاڵەوانی جیهان بوو، بە بەهێزترین تیمی هەسارە ناوزەند دەکرا، پلانەکە سەریگرت و فەڕەنسا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
ئاشانتی گۆڵد
لە وەرزی 2020-2021 دۆسیەیەکی گەورە لە تۆپی پێی گانا ڕوویدا، ئاشانتی گۆڵد پاڵەوان مانەوەی مسۆگەر کرد، لە کاتێکدا یانەی ئینتەر ئالایز شەڕی مانەوەیان لە خولەکەدا دەکرد.
پێش یارییەکەیان ئەنجامەکان پێچەوانەی ویستی ئینتەر ئالایز بوو کە دابەزی، بەرگریکارێکی یانەکە بەشێوەیەکی نامۆ دوو گۆڵی بەهەڵە لەخۆیان تۆمارکرد سڵاوی لە هاوتیمەکانی پێشووی کرد، بۆیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی گانا بڕیاری دابەزاندنی ئاشانتی گۆڵد و ئینتەر ئالایزی دا.
مارسیلیا
لە ساڵی 1992 مارسیلیا نازناوی خولی فەرەنسی لێسەندرایەوە، دوای ئەوەی سەلمێندرا کە بێرنارد تاپی سەرۆکی یانەکە، بەشدارە لە یەکلاییکردنەوەی یارییەکاندا، لەنێویاندا ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالێنسیان کە پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی میلانۆ ڕوویدا، کە لەسوودی مارسیلیا تەواوبوو و، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا سزای دوو ساڵ زیندانیان بەسەر سەرۆکی یانەی مارسیلیا سەپاند و یاریزانی ناوەڕاستی تیمەکە، ژان جاک ئیدیلی، بۆ ماوەی دوو ساڵ لهـ یاریی کردن بێبەشکرا.
79-0 لە نەیجیریا!
هەردوو یانەی پلاتۆ یونایتد و ئەکرۆبا ئێف سی لە ساڵی 2013 لەسەر دابەزین و مانەوە لە خولی پلە چواری نەیجیریا بەیەک گەیشتن.
نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی پلاتۆ یونایتد بە ئەنجامی 7/0 کۆتایی هات و، لە لایەکی دیکەوە پۆلیس ماشین بە شەش گۆڵی خاوێن لەپێش بوبا یارۆ بوو.
ئەنجامی کۆتایی هەردوو یارییەکە بە هەموو پێوەرێک شۆککەر و کارەساتبار بوو، چونکە پلاتۆ بە ئەنجامی 79/0 لە ئەکرۆبای بردەوە، لەهەمانکاتدا پۆلیس ماشین، بە ئەنجامی 67/0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
جیاوازی گۆڵەکان بابەتەکەی بۆ پلاتۆ یونایتد یەکلایی کردەوە، بەڵام ئەنجامەکەی ئەوەندە ئاسان نەبوو، دوای ئەوەی دەستکاریکردنەکە ئاشکرا بوو، سزای هەتاهەتایی ڕاگرتن بەسەر یاریزانان و بەرپرسانی ئەو چوار یانەیەدا سەپێندرا کە تێوەگلابوون لەو کارەساتەدا.