پشتیوان کەریم-سۆران:
ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئیدارەی سۆران و سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار 918 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو بۆ هەر مسقاڵێک بڕی چوار تا پێنج هەزار دینار ڕووی لە بەرز بوونەوە کردووە و ڕۆژ بە ڕۆژیش بەهای زێڕ ڕوو لە بەرز بووەوە دەکات.”
نرخی عەیارەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 486 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 445 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 425 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 364 هەزار دینارە