زاری کرمانجی :
ماڵپەڕی میزانی زمانحاڵی دەزگای دادی ئێران ئەمڕۆ شەممە، 14-1-2023 بڵاویکردەوە، بە تاوانی “سیخوڕی بۆ بەریتانیا” عەلی ڕەزا ئەکبەری جێگری پێشووی وەزیری بەرگری ئێران، لە سێدارە درا.
ئەکبەری تۆمەتبار کرابوو بە بڵاوکردنەوەی گومڕایی لەسەر زەوی و زیانگەیاندن بە ئاسایشی ناوخۆییی و دەرەکیی ئێران لە ڕێگەی سیخوڕیکردنەوە.
عەلی ڕەزا لە نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2002 جێگری وەزیری بەرگریی ئێران بووە و ساڵی 2019 بە بیانووی سیخوڕیکردن دەستگیر کرا.
ئەکبەری تەمەن 61 ساڵان خاوەنی ئەزموونی 70 مانگەی کارکردنی لە وەزارەتی بەرگری هەیە و جێگری پێشووتری بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وەزارەتی بەرگری بووە، هاوکات لە سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە، هەروەها ڕاوێژکاری پێشووی فەرماندەی هێزی دەریایی بووە و سەرۆکی پێشووتری بەشی لێکۆڵینەوە بووە لە وەزارەتی بەرگری و چەندین پۆستی دیکەی پێسپێرراوە.