زاری كرمانجی-رواندز
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەكاتی گەشتی شاخەوانی دوو گەنجی دانیشتووی قەزای رواندز، لە سنووری چیایی بێخاڵ به رووداوی مین بریندار بوون.
لەمبارەوە مقەدەم بەیار باڵەكی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شاخی گۆڕنۆك-بێخاڵ سەر بە قەزای رواندز، دوو هاووڵاتی بەرمین كەوتن، دوای ئاگاداركردنەوەمان دەست بەجێ تیمی ئامادەباشی بنكەی بەرگری شارستانی رواندز دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەكەو بە هاوكاری پۆلیسی خۆجێیی و تیمی تەندروستی هەردوو بریندارهكه گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی رواندز”.
ئاشكراشی كرد: ” بەپێی راپۆرتی تیمەكانمان هەر دوو هاووڵاتیەكە بەرێژەی جیاواز بریندار بوونە بە ناوەكانی (م-م-ه) لە دایك بووی 1998 دانیشتووی رواندز گەڕەكی شەهیدان، كەله سەری بریندار بووە، باری تەندروستی جێگیرە چارەسەری پێویستی بۆ كراوە, ئەوەی دیكەیان ناوی (د-خ-ع) لە دایك بووی 1991 خێزاندارەو دانیشتووی گەڕەكی گەردە گەردە لە قەزای رواندز، بەهۆی ئەوەی ناوبراو پێی لەسەر مینەكە داناوە قاچێكی لە دەست داوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” ئەوەی قاچی لەدەستداوە بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەی رواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران, هۆكاری رووداوەكە لادان بووە لە رێگای سەرەكی پیادە رۆیی لەگەڵ گروپی شاخەوانی كە خۆیان ئەندامی گروپەكە بوونە.